پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت
لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری