حەیدەر بەرزنجى، شرۆڤەکارى سیاسى، لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵتنى هەواڵەکانى کەناڵ8 گوتى، پێدەچێت سەرەتاى هەفتەى ئایندە، کەسێکى دیکە لە شوێنى نوورى مالیکى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق بکرێت.

داوای دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت

حەیدەر بەرزنجی ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەکریت داوا دانیشتنێکى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت بۆ ئەوەى حکومەتى نوێى عێراق  پێکبهێندرێت، چونکە لەم کاتەدا بۆ عێراق زۆر پێویستە ئەو پرسە تێپەڕێنێت.

سودانی و شەتری نزیکترین کەسن

ئاماژەى بەوەشکرد، محەمەد شیاع سوودانى و حەمید شەترى، نزیکترین کەسن لە چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ شوێنگرتنەوەى مالیکى و بەربژێرى پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق.